گۆچان — سیاسەتی تایبەتمەندی
دوایین نوێکردنەوە: ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەوەی دەینووسیت لە مۆبایلەکەتدا دەمێنێتەوە
گۆچان کیبۆردێکی کوردیی سۆرانییە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید. نووسین، پێشنیازی وشە و فەرهەنگەکە هەمووی لە ناو مۆبایلەکەدا کار دەکەن و پێویستیان بە ئینتەرنێت نییە. ئەوەی دەینووسیت نانێردرێت، هەڵناگیرێت و بە کەس نادرێت.
تاکە بەدەرکراو: گۆچانە ئاڵتوونییەکە
تەنها کاتێک خۆت گۆچانە ئاڵتوونییەکەی شریتی پێشنیازەکان لێدەدەیت، ئەو پەرەگرافەی دەینووسیت (دەقی پێش نیشاندەرەکە، تا سەرەتای پەرەگرافەکە) بە پەیوەندییەکی پارێزراو (HTTPS) دەنێردرێت بۆ سێرڤەری گۆچان، کە دەیدات بە خزمەتگوزاریی ڕاستکردنەوەی pawan.krd و دەقە ڕاستکراوەکە دەگەڕێنێتەوە.
- سێرڤەری گۆچان دەقەکە هەڵناگرێت. تۆمارەکەی تەنها درێژیی دەقەکە، ماوەی وەڵامدانەوە و سەرکەوتن یان نەکەوتنی داواکارییەکە دەپارێزێت، نەک خودی نووسینەکە.
- وەک هەموو ماڵپەڕێک، دابینکەری سێرڤەرەکە (Cloudflare) ناونیشانی IP دەبینێت بۆ گەیاندنی داواکارییەکە؛ ئێمە تەنها بۆ سنووردارکردنی داواکاریی زۆر بەکاری دەهێنین.
- pawan.krd دەقەکە بەپێی مەرجەکانی خۆی ڕاست دەکاتەوە.
Full Access لە ئایفۆن
iOS ڕێگە بە هیچ کیبۆردێک نادات ئینتەرنێت بەکاربهێنێت مەگەر «Allow Full Access» داگیرسێنرابێت. گۆچان ئەمە تەنها بۆ گۆچانە ئاڵتوونییەکە بەکاردەهێنێت. بەبێ ئەو، هەموو کیبۆردەکە کار دەکات جگە لە گۆچانەکە.
ئەوەی نییە
هیچ ئەکاونتێک، ڕیکلامێک، شیکاری (analytics)، شوێنکەوتن (tracking) یان فرۆشتنی زانیاری نییە. ڕێکخستنەکانت (دەنگ، لەرزین، ڕەنگ، ئیمۆجییە دواییەکان) تەنها لە مۆبایلەکەتدا هەڵدەگیرێن.
منداڵان
گۆچان هیچ زانیارییەکی کەسی کۆ ناکاتەوە، لە هیچ تەمەنێکدا.
گۆڕانکاری و پەیوەندی
ئەگەر ئەم سیاسەتە گۆڕا، لێرە بە بەرواری نوێوە بڵاو دەکرێتەوە. بۆ هەر پرسیارێک: zrngmehdi@gmail.com
Gochan — Privacy Policy
Last updated: 3 October 2026
What you type stays on your phone
Gochan (گۆچان) is a Sorani Kurdish keyboard for iPhone and Android. Typing, word suggestions and the dictionary all work on the device, with no internet connection. What you type is not sent anywhere, not stored, and not shared.
The one exception: the golden crook
Only when you tap the golden crook in the suggestion bar, the paragraph you are writing (the text before the cursor, back to the start of the paragraph) is sent over an encrypted connection (HTTPS) to Gochan's server, which passes it to the proofreading service pawan.krd and returns the corrected text.
- Gochan's server does not store the text. Its log keeps only the length of the text, how long the request took and whether it succeeded — never the words themselves.
- As with any website, the hosting provider (Cloudflare) sees the IP address in order to deliver the request; we use it only to limit excessive requests.
- pawan.krd proofreads the text under its own terms.
Full Access on iPhone
iOS does not let a keyboard use the internet unless “Allow Full Access” is turned on. Gochan uses it for the golden crook and nothing else. Without it, the whole keyboard works except the crook.
What there is none of
No accounts, no ads, no analytics, no tracking, and no selling of data. Your settings (sound, vibration, colour, recent emoji) are kept on your device only.
Children
Gochan collects no personal information from anyone, of any age.
Changes and contact
If this policy changes, the new version is published here with its date. For any question: zrngmehdi@gmail.com